پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی؛ کارگەیەک و دووکۆمپانیای سووتەمەنی لەسنووری عەربەت درا بەدادگا
لەڕاگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند" بەتۆمەتی پیسبوونی ژینگە و بڵاوبوونەوەی بۆنی ناخۆش کارگەیەک و دوو کۆمپانیای سووتەمەنی سنووری عەربەت کارڕای یاسایی لەدژی ئەنجامدرا .
ماوەیەکە بەهۆى ئەو بۆنەی کە لەهەوادا بڵاوبووەتەوە و بووە بە هۆی بێزارکردنی دانیشتوانى سنوورەکانی (قەزای شارەزوور ) و ( ناحیەکانی عەربەت و زەڕایەن ) و دەوروبەریان و بەگشتى هاوولاتیان سکاڵایان هەیە و نیگەرانن ، هەربۆیە لەلایەن مەفرەزەکانى بنکەى پۆلیسى دارستانى عەربەت بەدواداچوون بۆ ئەو دۆسیەیە کرا و لە ئەنجامدا توانرا کارگەیەک و دوو کۆمپانیاى سووتەمەنى ڕوبەڕوى دادگا بکەنەوە .
لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخراوە لە بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی و کێشەکە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە .
جێگەی ئاماژەبۆکردنە لەماوەی ڕابردوودا لەلایەن بنکەی پۆلیسی دارستانی عەربەت بەهەمان شێوە کارگەیەکی تری سوتەمەنی ڕوبەڕووی دادگا کرایەوە .
ی.س
ب?اوکردن?و?