ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن سەردانی ناحیەی زەڕایەنی کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە 2025/10/18 دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن سەردانی ناحیەی زەڕایەنی کرد لە دیدارێکدا گفتوگۆکرا سەبارەت بە پڕۆژەکانی وەزارەت لە سنورەکەو وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن ئاماژەی بەوەکرد، لەماوەی کابینەی نۆیەمدا توانیویانە ژمارەیەک پڕۆژەی گرنگ لە سنوری شارەزوور و زەڕایەن بە ئەنجام بگەیەنین، لەناویاندا ئاوەدانکردنەوەی گوندەکان و قیرتاوکردنی رێگای سەرەکی سنورەکە و رێگای ژمارەیەک گوند، ئەوەش ئەرک و واجبەو ئەوەی لە تواناماندا بێت درێغی ناکەین. بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕایەن بەناوی ئیدارەو دانیشتوانی ناحیەکەوە سوپاس و ستایشی هەوڵ و خزمەتەکانی وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن و بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەزارەتی لە سلێمانی کرد، کە هاوکار بون بۆ تەواوکردنی ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنورەکە. بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕایەن ئاماژەی بەوەکرد، بەڕێز دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن خەمخۆر و دڵسۆز بوە بۆمان بۆ بە ئەنجام گەیشتنی پڕۆژەکانی وەزارەت لە سنوری ناحیەکەمان و جێگای رێز و پێزانینمانە. بۆ ئەو مەبەستەش قەڵغانی رێز و پێزانینی پێشکەش بە وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن کرد.

ب?اوکردن?و?