ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

وەزیری ئاوەدانکردنەوە ڕێگای گوندەکانی (زەلەڕەش- کانی ئاسکان-میرەدێ)ی کردەوە

ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٥/١٠/١٩، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لە رێورەسمێکدا پڕۆژەی قیرتاوکردنی ڕێگای گوندەکانی (زەلەڕەش- بێدەن- کانی ئاسکان-کۆڵەبی-چەم وژاڵە- میرەدێ)ی لە سنوری شارەزور کردەوە. وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نئشتەجێکردن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بە گرنگی و بایەخی پڕۆژەکە کردو ڕایگەیاند؛ ئەم پڕۆژەیە جگە لەکارئاسانی بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان، کاریگەری گرنگی دەبێت لەڕوی ئاوەدانکردنەوەو بوژاندنەوەی کەرتی کشتوکاڵی و ئابوریی. ئاماژەی بەوەکرد، لەماوەی ساڵانی ڕابردودا هاوشان لەگەڵ گرنگیدان بەڕێگا سەرەکی و ستراتیژییەکان، توانیویمانە ڕێگای زیاتر لە ٣٢٠ گوند قیرتاو بکەین، ئەوەش بەراورد بە رابردو دەستکەوتێکی باشە بۆ خزمەتکردنی گوندنشینان. پڕۆژەکە پێکهاتوە لە قیرتاوکردنی ڕێگای گوندەکانی (زەلەڕەش- بێدەن- کانی ئاسکان-کۆڵەبی-چەم وژاڵە- میرەدێ) بە درێژی (٤.٦) چوار کیلۆمەتر و شەشسەد مەتر، بە گوژمەی (٦١٠) ملیۆن دینار، پڕۆژەکە گەیشوەتە قۆناغی کۆتایی. ی.س

ب?اوکردن?و?