ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

فەرمانگەی کارتی نیشتمانی زەڕایەن؛ لەماوەی پێنج ساڵدا 50802 هەزار کارتی نیشتیمانی بۆ هاوڵاتیان دەرکراوە

ڕائید ئارام فەتاح، لێپرسراوی فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی زەڕایەن ڕایگەیاند لەماوەی پێنج ساڵی کردنەوەی فەرمانگەکەمان بەهاوکاری سەرۆکی فەرمانگەو ئەفسەر و کارمەندەکان توانراوە خزمەتێکی باشی هاوڵاتیانی سنوری ‌ فەرمانگەکەمان بکەین و بەردەوامین کە ئەمەش چەند نمونەیەکە لە ئیش و کارەکانمان 50802 کارتی نیشتیمانی 5637 لەدایک بوون(ولادە) 2081 هاوسەرگیری(زواج) 283 جیابوونەوە(طلاق) 902 مردن(وفاة) 12532 وێنەی تۆماری الکترۆنی(صورة القید الكتروني) فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی زەڕایەن یەکێکە لەفەرمانگەکانی سنوری ناحیەی زەڕایەن درێژکراوەی فەرمانگەی ڕەگەزنامە و باری شارستانی شارەزوورە، لەڕۆژی 2020/10/20 بەفەرمی کراوەتەوە. کاری فەرمانگەکە دەرهێنانی کارتی نیشتیمانییە بۆ هاوڵاتیانی سنورەکە. دەکەوێتە گەڕەکی ڕاپەڕین لەناو سەنتەری ناحیەی زەڕایەن لەناوبینای فەرمانگەی ڕۆشنبیری و هونەری زەڕایەن. ی.س

ب?اوکردن?و?