ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

12559 هەزار دەنگدەر لەسنوری زەڕایەن هەیە

بڕیارە سبەینێ سێشەممە 2025/11/11 کاتژمێر ٧ی بەیانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێبکات. بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەسنوری ناحیەی زەڕایەن (12559 )هەزار دەنگدەر بایۆمەتریان ئەنجامداوە و کارتی دەنگدانیان بۆ گەڕاوەتەوە. تائێستا ( 11927 )هەزار دەنگدەر کارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە، لەسنوری زەڕایەن چوار بنکەی دەنگدان هەیە ئەوانیش: ١- بنکەی دەنگدانی قوتابخانەی کوردۆ / پێکهاتووە لە شەش وێستگەی دەنگدان ٢-بنکەی دەنگدانی قوتابخانەی کانی میل/ پێکهاتووە لەشەش وێستگەی دەنگدان ٣- بنکەی دەنگدانی ئامادەیی نیشتیمان/ پێکهاتووه لە چوار وێستگەی دەنگدان ٤- بنکەی دەنگدانی قوتابخانەی کاروان/ پێکهاتووە لە شەش وێستگەی دەنگدان ی.س

ب?اوکردن?و?