ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

27000 هەزار دەنگدەر لەسەنتەری قەزای شارەزوور هەیە

بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لەسەنتەری قەزای شارەزوور ( 27000 )هەزار دەنگدەر بایۆمەتریان ئەنجامداوە و کارتی دەنگدانیان بۆ گەڕاوەتەوە. تائێستا ( 25800)هەزار دەنگدەر کارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە. (1200) هەزار دەنگدەر تائێستا نەهاتوون بۆ وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان. 8 منسیقی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بەهاوکاری 267 کارمەندی ڕۆژی دەنگدان پڕۆسەکە بەڕێوە دەبەن ، لەسەنتەری قەزای شارەزوور هەشت بنکەی دەنگدان هەیە ئەوانیش بریتین لە: ١- بنکەی دەنگدانی قوتابخانەی شارەزوور، شەش وێستگەی دەنگدانە ٢- بنکەی دەنگدانی قوتابخانەی شەهیدانی خێڵی حەمە، پێنج وێستگەی دەنگدانە ٣- بنکەی دەنگدانی قوتابخانەی هیوا، شەش وێستگەی دەنگدانە ٤-بنکەی دەنگدانی ئامادەیی شەهید دانا، شەش وێستگەی دەنگدانه ٥- بنکەی دەنگدانی قوتابخانەی دەرسیم، شەش وێستگەی دەنگدانه ٦- بنکەی دەنگدانی قوتابخانەی ئەحمەد موختار، حەوت وێستگەی دەنگدان ٧- بنکەی دەنگدانی ئامادەیی شەمێران، پێنج وێستگەی دەنگدانه ٨- بنکەی دەنگدانی قوتابخانەی هەورامان، شەش وێستگەی دەنگدانه ی.س

ب?اوکردن?و?