ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

جیاوازی دەنگی لایەنەکان لەهەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ٢٠٢٤ و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ٢٠٢٥

بەپێی بەدواداچوونێکی زەڕایەن نیوز دەنگی لایەنە سیاسییەکان لەزەڕایەن لەهەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەساڵی ٢٠٢٤ و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە هەندێک لایەن دەنگیان زیادی کردووە و هەندێک لایەنی تر دەنگیان کەمی کردووە. بەپێی ئامارەکان لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەکۆی 11373 دەنگدەر 7217 دەنگدەر دەنگی داوە، کە دەکاتە ڕێژەی لەسەدا 63% ، لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەکۆی 11755 دەنگدەر 7653 دەنگدەر دەنگیداوە کە دەکاتە ڕێژەی لەسەدا 65% ① یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 2285 دەنگی هێناوە، بەڵام لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 1627 دەنگی هێناوە، بەمەش 658 دەنگی کەم کردووە. ② پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 973 دەنگی هێناوە، بەڵام لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 971 دەنگی هێناوە، بەمەش 2 دەنگی کەم کردووە ③ یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 613 دەنگی هێناوە، بەڵام لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 896 دەنگی هێناوە، بەمەش 286 دەنگی زیاد کردووە ④ ڕەوتی هەڵوێست لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 336 دەنگی هێناوە، بەڵام لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 662 دەنگی هێناوە، بەمەش 326 دەنگی زیاد کردووە ⑤ نەوەی نوێ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 1048 دەنگی هێناوە، بەڵام لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 403 دەنگی هێناوە، بەمەش 640 دەنگی کەم کردووە ⑥ کۆمەڵی دادگەری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 335 دەنگی هێناوە، بەڵام لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 252 دەنگی هێناوە، بەمەش 83 دەنگی کەم کردووە ⑦ پارتی سۆسیالستی کوردستان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 147 دەنگی هێناوە، بەڵام لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 64 دەنگی هێناوە، بەمەش 47 دەنگی کەم کردووە ⑧ بەرەی گەل لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 146 دەنگی هێناوە، بەڵام لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 57 دەنگی هێناوە، بەمەش 89 دەنگی کەم کردووە ⑨دەنگی پوچەڵ لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 1036 دەنگ بووە ، بەڵام لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق زیاد بووە بۆ 1512 دەنگ ی.س

ب?اوکردن?و?