
بەپێی بەدواداچوونێکی زەڕایەن نیوز دەنگی لایەنە سیاسییەکان لە سەنتەری قەزای شارەزوور، کە لە هەشت بنکەی دەنگدان پێکهاتووە لەهەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەساڵی ٢٠٢٤ و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە هەندێک لایەن دەنگیان زیادی کردووە و هەندێک لایەنی تر دەنگیان کەمی کردووە.
بەپێی ئامارەکان لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەکۆی 23811 دەنگدەر 16784 دەنگدەر دەنگی داوە، کە دەکاتە ڕێژەی لەسەدا 70% ، لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەکۆی 24766 دەنگدەر 16589 دەنگدەر دەنگیداوە کە دەکاتە ڕێژەی لەسەدا %67
① یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 3949 دەنگی هێناوە، بەڵام لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 3281 دەنگی هێناوە، بەمەش 668 دەنگی کەم کردووە.
② پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 1187 دەنگی هێناوە، بەڵام لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 1192 دەنگی هێناوە، بەمەش 5 دەنگی زیاد کردووە
③ یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 1404 دەنگی هێناوە، بەڵام لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 1991 دەنگی هێناوە، بەمەش 587 دەنگی زیاد کردووە
④ ڕەوتی هەڵوێست لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 628 دەنگی هێناوە، بەڵام لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 1512 دەنگی هێناوە، بەمەش 884 دەنگی زیاد کردووە
⑤ نەوەی نوێ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 2206 دەنگی هێناوە، بەڵام لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 967 دەنگی هێناوە، بەمەش 1239 دەنگی کەم کردووە
⑥ کۆمەڵی دادگەری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 1055 دەنگی هێناوە، بەڵام لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 957 دەنگی هێناوە، بەمەش 98 دەنگی کەم کردووە
⑦ پارتی سۆسیالستی کوردستان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 875 دەنگی هێناوە، بەڵام لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 533 دەنگی هێناوە، بەمەش 342 دەنگی کەم کردووە
⑧ بەرەی گەل لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 272 دەنگی هێناوە، بەڵام لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 142 دەنگی هێناوە، بەمەش 130 دەنگی کەم کردووە
⑨دەنگی پوچەڵ
لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 2149 دەنگ بووە ، بەڵام لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق زیاد بووە بۆ 2942 دەنگ، بەمەش 793 دەنگی پوچەڵ زیاد بووە.
ی.س
ب?اوکردن?و?