زانیاری لەسەر ڕووداوەکەی ئەمشەو
کاتژمێر (۱٠:۳٠) خولەکی ئەمشەو بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە ۳ هاوڵاتی گیانیان لەدەست داو ۱ هاوڵاتی بەسەختی بریندار بوو ، بە پێی زانیاری یەکان ڕووداوەکە لەسەر ڕێگای نێوان ( زەڕایەن ـ عەربەت) لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (بی ئێم ـ کیا دووتەنی) ڕووی داوە ئەو هاوڵاتیانەی گیانیان لەدەست داوە دانیشتوی زەڕایەنی کۆنن و سەرنشینی بی ئێمەکە بوون ناویان ( پشتیوان عەلی کەریم، بەهێز مەجید ساڵح،نەجمەدین جەلال کەریم) بریندارەکەش کە شۆفێری کیا دووتەنیەکە بووە دانیشتوی کەلارە.