ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی چەند بڕیارێکی لەبارەی ئاوارە عەرەبەکان دەرکرد

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی چەند بڕیارێکی لەبارەی ئاوارە عەرەبەکان دەرکرد

لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا چەند بڕیارێک لەبارەی گواستنەوەی باری شارستانی و تاپۆکردنی مۆڵک و ماڵ بۆ غەیرە کورد لەسنوری پارێزگای سلێمانی دەرکرد.
دەقی بڕیارەکان:

تا ئه‌وكاته‌ی شه‌ڕی نه‌گریسی داعش ته‌واو ده‌بێت كوردستان ئارام ده‌بێت ئه‌م بڕیاران جێبه‌جێ ده‌بێت :

1- ڕێگرتن له‌ گواستنه‌ی ڕه‌گه‌زنامه‌ و باری شارستانی هاوڵاتیانی غه‌یری كورد بۆ سه‌رجه‌م قه‌زاو ناحیه‌كانی پارێزگای سلێمانی 
2-ڕێگرتن له‌ گواستنه‌وه‌ی كۆبونی خۆراكی هاوڵاتیانی غه‌یری كورد بۆ سه‌رجه‌م قه‌زاو ناحیه‌كانی پارێزگای سلێمانی 
3-ڕێگرتن له‌ تاپۆكردنی هیچ یه‌كه‌ و زه‌وی و باڵاخانه‌یه‌كی بازرگانی بۆ هاوڵاتیانی غه‌یری كورد بۆ سه‌رجه‌م قه‌زاو ناحیه‌كانی پارێزگای سلێمانی

ب?اوکردن?و?