ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

زانیاری لەسەر جەستەی مرۆڤ



زانیاری لەسەر جەستەی مرۆڤ


كاتێك مرۆڤ سەیری جەستەی خۆی دەكات كەخوای گەورە بەجوانترین شێوە دروستی كردووە دەبێت سوپاس و ستایشی لەبارەوە بكات.



خوای گەورە لەچەندین ئایەت لەقورئانی پیرۆز ئاماژە بەبێئاگایی مرۆڤ دەكات و داوای لێدەكات بیر بكاتەوەو ببینێت و هەست بكات كەئەوە خوای گەورەیە ئەوی دروست كردووەو دەبێت سوپاسی بكات و ئاگاداری خۆیشی بێت دەستبەرداری كاری خراپەكاری ببێت.

1.لەناو مێشكی مرۆڤ (14) ملیار دەمار هەیەو لەو ژمارەیەشدا (9) ملیاریان لەناو خودی مێشكن و ئەوانی تریش دابەش بوونە بەسەر (64) شوێن جیاجیای مێشك.

2.لەناو جەستەی مرۆڤ (25) ملیار خرۆكەی سوور لەخوێن هەیە، ئەگەر دابەشی بكەن بەسەر زەویدا ئەوا حەوت جار بەدەوری زەویدا دەسووڕێنەوە.

3.لەیەك خولەك لێدانی دڵ (70) جارە، لەڕۆژێكدا (100) هەزار جارەو لەساڵێكدا (40) ملیۆن جارو لەناوەڕاستی تەمەنیش (2) ملیار جار لێدەدات.

4.لەو كاتەوەی لەناو سكی دایكت خوای گەورە فەرمانی دروست بوونت دەدات و تاكو ئەو كاتەی لەدایك دەبیت قەبارەی (3) ملیار جار گەورە دەبیت.

5.لەیەك رۆژدا لەناو جەستەت (6500) لیتر خوێن بەناو دەمارەكان هاتوچۆ دەكات.

6.لەهەر خولەكێك گورچیەكانت پێنج لیتر خوێنت بۆ پاك دەكەنەوە.

7.ئەگەر كەسێك بەپێی بڕوات لەیەك ڕۆژدا 20 هەزار هەنگاو دەنێت، واتە لەماوەی تەمەنیدا دەتوانێت شەش جار بەدەوری زەویدا بسووڕێتەوە.

8.مرۆڤ لەیەك ڕۆژدا 23 هەزار جار هەناسە دەدات، واتە لەماوەی تەمەنیدا 240 ملیۆن جار هەناسە دەدات.

9.مرۆڤ لەرۆژێكدا پێویستی بە (12) مەتر چوارگۆشە هەوا هەیە.

10.(1.4) یان (1.8) كیلۆ گرام مرۆڤ لەڕۆژێكدا پێویستی بەخواردن هەیە.

11.(2.5) لیتر مرۆڤ لەڕۆژێكدا شلە دەخوات.

12.مێشك توانای هەیە 500 هەزار وێنەی نوێ خەزن بكات.

13.یەك لیتر ئاو بەهۆی ئارەقەكردن لەجەستەی مرۆڤ دێتە دەرەوە.

14.گەدەی مرۆڤ دەتوانێت شوێنی (1.5) لیتر ئاو جێگە بكاتەوە.

::: سەرچاوە: سایتی کوردیو

ب?اوکردن?و?