داوای گۆڕێنی بەڕێوبەری فەرمانگەکانی سنوری شارەزوور دەکرێت
لەئێستادا لەلایەن چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی سنوری قەزای شارەزوور داوای گۆڕێنی بەڕێوبەری فەرمانگەکانی شارەزوور دەکرێت بەتایبەتی ئەو بەرپرسانەی ماوەی چەند ساڵێکە لەپۆستەکانیاندان.
ئەم داواکارییە بەئامانجی ئەوەیە کە گۆڕانکاریی لە خزمەتکردنی هاوڵاتیان بێنێتە ئاراوە.
ئەمڕۆ لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەزۆرینەی دەنگ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سۆران عەلی لەپۆستەکەی دوورخستەوە.