ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

وەزارەتی دارایی لەسەر دابەش نەکردنی مووچە ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

وەزارەتی دارایی لەسەر دابەش نەکردنی مووچە ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رونكردنەەیەك رای دەگەینێ‌  هیچ بڕە پارەیەكی فرۆشتنی نەوت لەلایەن وەزارەتی  سامانە سروشتیەكانەوە نەخراوەتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ناوخۆ و دەرەوەی كوردستان، بۆ دابەشكردنی موچەی مانگی شەش و داواش لەپەرلەمانتاران دەكات  بەدواداچوونی ورد بكەن لەسەر نەهاتنی پارەی فرۆشراوی نەوت.
لە رونكردنەوەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووری كە ئەمڕۆ سێ شەممە 18/8/2015 بڵاویان كردۆتەوە وڵامی هەردوو پەرلەمانتاری لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان (د. شیرین حوسنی و دلشاد شەعبان) دەداتەوە كە باس لە هاتنی پارەی فرۆشراوی نەوت دەكەن بۆ سەر حسابی وەزارەتی دارایی.
رونكردنەوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری
لە چەند دەزگایەكی راگەیاندن هەردوو پەرلەمانتاری لیژنەی دارایی و ئابووری پەرلەمانی كوردستان ( د. شیرن حوسنی و دڵشاد شەعبان) لێدوانیان داوە كە وەزارەتی دارایی هۆكاری دابەشنەكردنی مووچەی مانگی شەشە.
ئێمە وەك وەزارەتی دارایی و ئابووری ئەوە روون دەكەینەوە كە تاوەكو بەرواری ئەم رونكردنەوەیە هیچ بڕە پارەیەكی فرۆشتنی نەوت لە ماوەی مانگی رابردوودا نەهاتۆتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ناوخۆی كوردستان و لە وڵاتی توركیا، بۆیە رای دەگەینین كە پێویستە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان  هۆكاری نەناردنی ئەو بڕە پارەیە  بۆ سەر حسابی وەزارەتی دارایی و ئابووری رونبكاتەوە، دەبوایە ئەو پەرلەمانتارانە  پرسیاریان لە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان كردبا، كە ئاخۆ بۆچی پارەی فرۆشتنی نەوت ناخاتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی كە مووچەی مانگی شەشی پێشمەرگە و مووچە خۆرانی كوردستانە. بەداخەوە ئەم دوو پەرلەمانتارە بەشێوەیەكی ورد و بابەتی بەدواداچوونیان بۆ ئەم بابەتە نەكردوە.
لێرەوە رونی دەكەینەوە كە وەزارەتی دارایی و ئابووری دەرگای پێدانی زانیاری واڵایە بۆ هەموو خەڵكی كوردستان و هەر بڕە پارەیەك بخرێتە سەر حسابی وەزارەت ئەوا دامەزراوەكانی راگەیاندن دەیگوازنەوە بۆ خەڵكی كوردستان.
لە كۆتایدا داوا لە سەرجەم پەرلەمانتارانی كوردستان دەكەین بفەرموون بۆ بەداواداچوونی ورد لەسەر چارەنوسی داهاتی فرۆشتنی نەوتی مانگی رابردوو. وەك وەزارەتی دارایی و  ئابووری دەرگامان كراوەیە بۆ بەدواداچوون لەسەر قوتی خەڵكی كوردستان و لێپرسینەوە لە لایەنی كەمتەرخەم.
                                                                 بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیەكان و راگەیاندن
                                                                                         18/8/2015

ب?اوکردن?و?