ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

ڕێنمایی تەندروستی بۆ ئەو کەسانەی کە ئازاری پشتیان هەیە 


ڕێنمایی تەندروستی بۆ ئەو کەسانەی کە ئازاری پشتیان هەیە 

ئازاری پشت یەكێكە لە هۆكارەكانی كەمبونەوەی چالاكیەكانی مرۆڤ ، كاتێك هەست بەم جۆرە ئازارە دەكەن پێویستە لە ئەنجامدانی ئەم پێنج شتە دوور بكەونەوە .

1-كاتێك بەڕێگەدا دەڕۆیت پشتت مەچەمێنەرەو، چەمانەوەی پشت لەكاتێكدا ئازاری پشتت هەبێت ئەوەندەی تر ئازارەكە زیاد دەكات و چاكبونەوەت دوا دەخات .

2-بڕوا بوون بەوەی چاك دەبیتەوە یەكێكە لەو شتانەی كە یارمەتی زوو چاكبونەوەی نەخۆش دەدات ، دوور بكەوەرەوە لەوەی ئەوە لە مێشكتدا دروست بكەیت كە چاك نابیتەوە .

3-دوور بكەوەرەوە لە هەڵگرتنی كەلوپەلی قورس، ئەو كەسانەی توشی ئازاری پشت ئێشە دەبن پێویستیان بە حەسانەوە هەیە بۆ ئەوەی زوو چاكببنەوە و بۆ ئەوەش باشتر وایە لە هەڵگرتنی هەموو جۆرە كەلوپەلێكی قورس دوور بكەونەوە .

4-كەوتن لە جێگادا زیان دەگەیەنێت بەو كەسانەی ئازاری پشتیان هەیە ، ڕاهێنانەكانی بۆگا و مەلەكردن و ڕۆشتنی هێواش چارەسەرە بۆ ئەم كێشەیە .

5-پشتگوێ خستنی باری تەندروستی و چاوەڕێكردن هەتا ئەو كاتەی تەواو توانات نامێنێت ئینجا سەردانی پزیشك بكەیت ، بۆ ئەوەی زوو باش ببیت پێویستە ڕێنمای تایبەت لە پزیشكی پسپۆڕ وەربگریت .

دەتوانن سەیری ئەم ڤیدیۆیەش بکەن:


سەرچاوە: ماڵپەڕی وێستگە

ی.س

ب?اوکردن?و?