ڤایبەر تایبەتمەندییەکی نوێی زیادکردووە
بەشێوەيەکی فەرمی لە چەند رۆژی رابردوو بەرنامەی ڤايبەر نوێکردنەوەی خۆکارانەی بۆ ئامێرە زيرەکەکانی سيستمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆيد نارد کە تايبەتمەندييەکی گرنگی زيادکردووە.
وەک ئاشکرايە ڤايبەر يەکێکە لە بەرنامە سەرکەوتووەکانی بواری تەکنەلۆژيا کە کورتە نامەی دەنگی و نووسين و ڤيديۆ کۆڵی پێ ئەنجام دەدرێت و چەند تايبەتمەندييەکی گرنگيشی لەخۆ گرتووە.
لەم چەند رۆژی رابردوو ڤايبەر ڤێرژنێکی نوێی خستە بازاڕە ئەلکترۆنييەکانەوە و تيايدا چەند هەڵەيەکی بەرنامەکەی چارەسەرکردووەو تايبەتمەندييەکی گرنگيشی بۆ زيادکردووە.
ئەم تايبەتمەندييەش بريتیيە لەوەی کاتێک ئێمە کورتە نامەيەکی نووسين يان دەنگيمان بە هەڵە بۆ کەسێک بناردايە نەماندەتوانی لەلای کەسی بەرانبەر ديلێتی بکەن بەڵکو پێی دەگەيشت و دەيبينی چونکە هەردەمانتوانی لەلای خۆمان رەشيبکەينەوە بەڵام لە ئێستادا دەتوانی ئەو کارە ئەنجام بدرێت.
واتە ڤايبەر تايبەتمەندی (Delete for everyone)ـی زيادکردووە، لەو رێگەيەوە دەتوانيت نامەکانی خۆت کە ناردووتە بۆ ئەويش بيسڕيتەوە هەرکاتێک بتەوێت بەبێ ئەوەی ئەو دەسەڵاتی ئەوەی هەبێت نەهێڵێت ئەو کارە بکەی.
بۆ ئەنجامدانی ئەو کارەش بچۆ سەر ئەو نامەيەی ناردووتە پەنجە لەسەر نووسينەکە راگرە دواتر ئەم هەڵبژاردنانەت دەداتێ تۆش (Delete for everyone) هەڵبژێرە وەک لە وێنەکەدا ديارە، بە ئەنجامدانی ئەو کارەش نامەکانی خۆت لەلای کەسی بەرانبەر رەشدەکەيتەوەو نايهێڵيت.
بۆ سيستمی ئای ئۆ ئێس بچنە سەر بەشی ديلێت دواتر (Delete for everyone) هەڵبژێرە، ئەمەی خوارەوە بۆ سيستمی ئەندرۆيدە.
سەرچاوە: ماڵپەڕی وێستگە
ی.س

