خشتەی دابەشکردنی مووچەی چەند وەزارەتێک ڕاگەیاندرا
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری ئەم هەفتەیە مووچەی چەند وەزارەت و دەستەیەک دابەش دەکرێت
ڕاگهیهنراوێك له وهزارهتى دارایى و ئابووریی حكوومهتى ههرێمى كوردستانەوە.
لە بەردەوامیی پرۆسەی دابەشكردنی مووچەدا، وهزارهتى دارایى و ئابووریى حكوومهتى ههرێمى كوردستان مووچەی مانگی ئابی ژمارەیەك وەزارەت و دەستە و دەزگای سەر بە حكوومەت دابەش دەكات كە بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:

ڕۆژی یەكشەممە 2015/11/29 مووچەی مانگی ئابی هەردوو وەزارەتی دارایی و ئابووریی و كاروباری شەهید و ئەنفالكراوان، خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەكرێت.
ڕۆژی دووشەممە 2015/11/30 مووچەی مانگی ئابی وەزارەتەكانی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، كارەبا، ئەوقاف و كاروباری ئایینی، سامانە سرووشتییەكان، بازرگانی و پیشەسازی، پلاندانان و دەزگاكانی مین، دیوانی چاودێریی دارایی و كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و دەستەكانی ماف، ژینگە، وەبەرهێنان، دەستپاكی و ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.
ڕۆژی سێشەممە 2015/12/1 مووچەی وەزارەتەكانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ڕۆشنبیری و لاوان و گواستنەوە و گەیاندن دابەش دەكرێت.
وهزارهتى دارایى و ئابوورى
28-11-2015
ی.س
28-11-2015
ی.س