ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

فەیسبوک گۆڕانکاری لەبەشی نامەدا کرد 


فەیسبوک گۆڕانکاری لەبەشی نامەدا کرد 

لە نوێترين گۆڕانکاريياندا تۆڕی کۆمەڵايەتی فەيسبووک بەشی نامە و ئەنجامدانی پەيوەندی کردنی لە رێگەی بەرنامەکەيانەوە گۆڕی.

لە چەند رۆژی رابردوو، بەرنامەی فەيسبووک بۆ مۆبايلە زيرەکەکانی هەردوو سيستمی (ئای ئۆ ئێس ، ئەندرۆيد) نوێکرايەوە و چەند گۆڕانکارييەکی بەسەرداهات، لە ديارترينيان لابردنی بەشی نامە و زيادکردنی لۆگۆی مێسنجەرەکەی بوو.

وەک ئاشکرايە بۆ ئەنجامدانی چات و قسەکردن لە رێگەی فەيسبووکەوە دەبێت مێسنجەرت هەبێت بەڵام لە هەمان کاتيشدا لە بەرنامەکەی دا فەيسبووک بەشی نامەشی هەبوو کە پەيوەستکرابوو بە مێسنجەرەوە.

لە ئێستادا نامەکە لاچووەو تەنيا بەشی ئاگادارکردنەوە و ليستی ناردنی هاوڕێيەتی ماوە، ئەمەش وا لە بەکارهێنەرانی دەکات کەوا دەبێت مێسنجەری فەيسبووک دابگرێت و پەيوەستی فەيسبووکی بکات تا نامە و چاتی لە رێگەيەوە پێ ئەنجام بدات.

ی.س

ب?اوکردن?و?