ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

چوار میوەی بەسوود بۆ دابەزاندنی کێش 


چوار میوەی بەسوود بۆ دابەزاندنی کێش 

دەتوانن لەم وەرزەدا سوود لە هەندێك جۆری میوە وەربگرن بۆ دابەزاندنی كێشتان ، هاوكات ئەم میوانە سودیان بۆ تەندروستی زۆرە .

1-هەنار : سوودەكانی هەنار بێئەندازەیە بڕێكی باش ڕیشاڵ لە پێكهاتەیدا هەیە و هەستكردن بە برسێتی كەم دەكاتەوە ، باشتر وایە بەیانیان و پێش خواردنی ژەمەكان ئەم میوەیە بخۆن بۆ ئەوەی هەست بە برسێتی نەكەن و ئارەزووی نانخواردن كەم ببێتەوە .



2-هەرمێ : هاوشێوەی سێو سوودی بۆ تەندروستی هەیە دەوڵەمەندە بە پەكتین ، چەوری ناو خوێن كەمدەكاتەوە و ئارەزووی نانخواردن كەمدەكاتەوە .



3-سێو : لە زۆرینەی پرۆگرامەكانی ڕێجیم سێو یەكێكە لە میوە دیاریكراوەكان بۆ دابەزاندنی كێش ، كالۆری پێویست بە جەستە دەدات و ئارەزووی نانخواردن كەمدەكاتەوە .



4-سندی: ئەم میوەیە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و پێكهاتە بەسوودەكان بۆ جەستە و چەوری ناو جەستە ڕێكدەخات ، دەتوانیت ئەم میوەیە لە ئامادەكردنی زەڵاتەدا بەكاربهێنیت .


ی.س

ب?اوکردن?و?