وەزارەتی پەروەردە بڕیارێکی نوێ لەبارەی وەرگرتنی خوێندکاران لەپۆلی یەکەمی بنەڕەتی دەرکرد
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڕیارێكی نوێی له‌باره‌ی وه‌رگرتنی خوێندكاران له‌پۆلی یه‌ك ده‌ركرد و وته‌بێژی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ورده‌كاری بڕیاره‌كه ئاشكراده‌كات .
سامان سیوه‌یلی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ڕاگه‌یاند، “به‌گوێره‌ی بڕیاری ژماره 9798 كه ئه‌مڕۆ 8ی 8ی 2018 به‌واژۆی د.پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده ده‌رچوه، ئه‌و منداڵانه‌ی له‌باخچه‌ی ساوایان ساڵی یه‌كه‌میان 2016-2017 بوبێت و ساڵی دوه‌میشیان 2017-2018 بوبێت، له‌دایكبوی 1ی 1ی 2012 تا 31ی 1ی 2013بن له‌پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی وه‌رده‌گیرێن، واته مانگێكیان بۆ درێژكراوه‌ته‌وه”.
وتیشی:”ئه‌و منداڵانه‌شی نه‌چونه‌ته باخچه‌كانی ساوایان، ده‌بێت له‌دایكبوی 1ی 1ی 2012 تا 31ی 12ی 2012بن ئه‌وكات له‌خوێندنگه وه‌رده‌گیرێن”.