شارەزوور: ڕۆژی دووشەممە فۆڕمی وانەبێژی دابەش دەکرێت
لەئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزوور ڕایدەگەیەنێت کە ڕۆژی دووشەممە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی فۆڕمی وانەبێژی.
دەقی ئاگادارییەکە:
سەرجەم دەرچوانی زانکۆ لەسنوری بەڕێوەبەرێتیمان ئاگادار دەکەین کە ڕۆژی دووشەممە بەرواری (۱۳ـ۸ـ۲٠۱۸) دەست دەکرێت بەدابەش کردنی فۆرمی وانەبێژی لەسنوری بەڕێوەبەرێتیمان لە پەروەردەی شارەزوور...
تێبینی /
۱ـ فۆرم دابەش کردن بەردەوام دەبێت ڕۆژانە کاتژمێر (۹ تا ۱۲) و تا ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری(۱٦ـ۸ـ۲٠۱۸) و تەنها بۆ دانیشتوانی سنوری جوگرافی قەزای شارەزورە.
۲ـ پێویست ناکات قەرەباڵغی دروست بکەن و مەرج نیە یەکەم ڕۆژ هەمووی فۆرم وەربگرێت بەڵکو ڕۆژانی دواتریش فۆرم دەدرێت.
۳ـ هیچ دەرچویەک پێویست ناکات پشتگیری دەرچون بێنێت چونکە ئەوانەی ساڵی پار پشتگریان هێناوە هەموی لای خۆمان پارێزراوەو ماوە و ئەوانەشی دەرچوی ئەمساڵن یان ساڵی پار فۆرمیان وەرنەگرتوە بە هەر هۆکارێک کەی دڵنیا بوین کە وەردەگێرێت جا دەینێرین بۆ هێنانی پشتگیری دەرچون.
٤ـ پێویستە هەر دەرچویەک کە دەیەوێت ببێت بە وانەبێژ فۆرم وەربگرێت بەوانەی ساڵی پاریشەوە و بەهیچ شێوەیەک هیچ کەسێک بە بێ فۆرم دانانرێت و پێویستە هەمو کەسێک خۆی بێت بۆ وەرگرتنی فۆرم.
٥ـ پێویستی و شاغر زیاتر بۆ دەرچوانی زانکۆیە لە کۆلێژە پەروەردەییەکان وەک ( زانستەکان و فیزیا و زیندەوەرزانی و ئینگلیزی و عەرەبی و بیرکاری و تا ڕادەیەکیش کیمیا و کوردی) .
٦ـ گەڕانەوەی فۆرمەکان لە دوای پشوی جەژنەوە وەر دەگیرێنەوە بۆ ماوەی هەفتەیەک واتە تا بەرواری(۳٠ـ۸ـ۲٠۱۸) فۆرمەکان وەردەگرینەوە و دوای ئەو بەروارە نە فۆرم دەدەین نە وەری دەگرینەوە.
۷ـ فۆرمەکان مۆری پەروەردە دەکرێت و هەر فۆرمێک مۆری خۆمانی پێوە نەبێت وەرناگیرێتەوە و کۆپی کاری پێ ناکرێت.
۸ـ هەمو کەسێک مافی هەیە یەک جار فۆرم وەرگرێت و ناوی تۆمار دەکرێت....
لەخوارەوەش ڕێنماییەکان و چۆنیەتی هەژماری خاڵەکان هاتوە .
لەگەڵ ڕێزی تەواومان
ل.خۆیەتی و میلاکات
لە پەروەرەی شارەزور
9-8-2018