




ئەمڕۆ چوارشەممە 27/10/2021 ، بەئیمزای ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری، رێنمایی دارایی بۆ کرێی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو و چارەسەکردنی کێشەکانیان دەرچوو.
ڕێنماییە داراییەکەی وەزارەتی دارایی و ئابوری کە بە ژمارە (14) دەرچوە، ئاراستەی گشت وەزارەتەکان و دەستەکانی نەبەستراو بە وەزارەت کراوەو تیایدا هاتوە، پاڵپشت بە نوسراوی ئەنجومەنی وەزیران و کۆنوسی کۆبونەوەی نێوان وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پەروەردە لە 19/10/2021 ، شەش رێنمایی بۆ چارەسەری کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ دەرچوە کە تایبەتە بە دیاریکردنی کرێی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو بەپێی گوندو شارەدێ و سەنتەری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و لەبەرچاوگرتنی بڕوانامە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم رێنماییە داراییە لە 1/9/2021ەوە جێبەجیدەکرێت و لە رۆژنامەی وەقائعی کوردستان بڵاودەکرێتەوە.
پێشتریش وەزارەتی دارایی و ئابوری لەهەوڵی بەردەوامدا بو بۆ چارەسەری کێشەی مامۆستایانى وانەبێژو بۆ ئەو مەبەستەش، ١٧-١٠-٢٠٢١ لە دیوانى وەزارەتى دارایى و ئابورى ، وەزیرى دارایى و ئابورى بە مەبەستى چارەسەرکردنى کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ لەگەڵ هەریەک لە وەزیری پەروەردە و سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران کۆبۆوە.
ب?اوکردن?و?