ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

وەزارەتی خوێندنی باڵا لەسەر زانکۆلاین ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕۆژی یەکشەممە بڕیار لەسەر چارەسەرکردنی پرسی خوێندکارانی کۆنمرە بەرزەکان دەدات. دوای ئەوەی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 2021/10/27 بەسەرپەرشتی د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کۆبونەوەیەک لەگەڵ ئەو زانکۆیانەی کۆلێژی پزیشکییان هەیە بەڕێوەچو، لەو کۆبونەوەیەدا بەوردی داتاو ئامارەکان تاوتوێکران و ڕاسپاردەی گونجاو ئامادەکرا بۆ چارەسەری پرسی وەرنەگیرانی دەرچوانی کۆنمرە بەرزەکان لە کۆلێژەکانی پزیشکی، بۆ ئەم مەبەستە ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕۆژی یەکشەممە 2021/11/1 کۆدەبێتەوە بەمەبەستی بڕیاردانی کۆتایی لەسەر ڕاسپاردەکانی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بۆ چارەسەری ئەم پرسە.

ب?اوکردن?و?