ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

سیمینارێکی تایبەت بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەکۆلێژی پەروەردەی شارەزوور پێشکەشکرا

ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٤ / ١٠ / ٢٠٢١)، لەهۆڵی (شێرکۆ بێکەس)ی کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور سیمینارێکی زانستیی دەربارەی کۆڤید و جۆرە گۆڕاو و تایبەتمەندێتییەکانی، هۆکارەکانی توشبوون، ڕێگاکانی خۆپاراستن، نیشانە و خاسیەتەکانی خودی ڤایرۆسەکە و کەسی هەڵگری ڤایرۆس، ڤاکسینە بەردەستەکان و چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ کەسی توشبوو…هتد و چەندین لایەنی دیکەی پەیوەندیدار بەڤایرۆسی کۆرۆناوە، لەلایەن دکتۆری پسپۆڕی هەناوییەوە، بەڕێز (د. خەلیل حەمە مەحمود)، بەناونیشانی ( Covid:how to avold it? how to deal with it? new glimpse and thinking about it), پێشکەشکرا.

ب?اوکردن?و?