
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی باڵای کۆرۆنا چەند بڕیارێک درا:
یەکەم: رەچاوی بەرژەوەندی کەسوکاری خوێندکار و قوتابییان کراوە و خوێندن لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی پەروەردە و خوێندنی باڵا بەردەوام دەبێت بە چەند مەرجێک کە پێویستە ماسک ببەسترێت بە شێوەیەکی ناچاری لە سەرجەم ئەو شوێنانەی کە سەر بە هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵان.
دووەم: بەستنی ماسک دەکرێتە ناچاری لە سەرجەم شوێنە گشتییەکان و دامودەزگا حکومی و تایبەتەکان.
سێیەم: ئەوانەی لە کەرتی مەدەنی و عەسکەرین دەبێت ڤاکسین وەربگرن و ئەوەی تاوەکو 1-1-2022 ڤاکسین وەرنەگرێت ئیجرائاتی لە بەرامبەر وەردەگیرێت.
چوارەم: سەرجەم دووکاندارەکان دەبێت ڤاکسین وەربگرن
پێنجەم: دەبێت مامۆستایانی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و قوتابییان و خوێندکاران ڤاکسین بە ناچاری وەربگرن تاوەکو 1-12-2021
شەشەم: رێگە بە پرسە و ئاهەنگگێڕان نادرێت و هەر کەسێک ماسک نەبەستێت 20 هەزار دینار سزا دەدرێت. دەسەڵات دراوەتە پارێزگار و ئیدارە سەربەخۆکان دراوە کە رێگری لە چالاکی جۆراوجۆر بگرن.
حەوتەم: کەسوکاری قوتابییان سەرپشک دەکرێن کە تاوەکو 31-10-2021 قوتابییەکانیان بە شێوەی ئۆنلاین یان لەنێو پۆل وانە بخوێنن.
ب?اوکردن?و?