
نرخی یه‌ك سه‌عات كاره‌بای مۆلیده له مانگی رابردودا له نێوان چوار هه‌زار بۆ پێنج هه‌زار و (500) دینار ده‌بێت، هاوكات خشته‌ی پێدانی كاره‌بای موه‌لیده گۆڕانی به‌سه‌ردادێت كه‌له سه‌عات یه‌كی شه‌و بۆ شه‌ش و نیوی به‌یانی كار به‌موه‌لیده‌كانیان ناكه‌ن و كاره‌با دابین ناكه‌ن.
ئەمڕۆ سێشه‌ممه (2021.11.2) لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکانی سلێمانی نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلییه‌كانی بۆ مانگی (10.2021) له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی سوته‌مه‌نی له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، نرخی كاتژمێره‌كانی كاركردنی موه‌لیده‌كان دیاریكرد.
به‌پێی كۆنوسی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌كه، كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاوڵاتیان له مانگی رابردودا له‌نێوان (90) بۆ (120) سه‌عاتدا بوه و هه‌ر سه‌عاتێك به (46) چل و شه‌ش دینار و (16) فلس دیاریكراوه، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناوشاری سلێمانی بۆ ئه‌و مانگه له نێوان چوار هه‌زار بۆ پینج هه‌زار و (500) دینار ده‌بێت.
به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت، له كۆنوسی كۆبونه‌وه‌كه جه‌ختكراوه‌ته‌وه، ئه‌و موه‌لیدانه‌ی كه دو, فیده‌رن له كاتنی بڕانی یه‌كێك له دو فیده‌ركه نابێت موه‌لیده‌كانیان كاربكات كه ده‌بێته هۆی دروستبونی كێشه.
سه‌بارت به خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان و دابینكردنی كاره‌با بۆ هاوڵاتان له مانگی (2021.11) به‌جۆرێكه كه له‌نێوان سه‌عات (12) نیوه‌ڕۆ تا (یه‌ك)ی شه‌و هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه، پێویسته مۆلیده‌كان كاره‌با دابین بكه‌ن بۆ هاوڵاتیان.
له كاتژمێر یه‌كى شه‌و تا 12ى نیوه‌ڕۆ، ته‌نیا به‌یانیان له‌سه‌عات (6:30) بۆ سه‌عات هه‌شتى به‌یانى، كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابینبكه‌ن، به‌ڵام له رۆژانی هه‌ینی و پشوه فه‌رمییه‌كاندا له‌بری به‌یانیان سه‌عات (10) كار به‌مۆلیده ده‌كه‌ن.
ب?اوکردن?و?