ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

گۆڕانکاری لەئەنجامی زانکۆلاین کرا

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەنجامى نوێى گۆڕانکارییەکانى زانکۆلاینی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، کە پلانی ساڵی رابردوویان جێبەجێکردووە و بەهۆیەوە چوار هەزار و 469 قوتابی دیکە وەرگیراون. کۆی قوتابییە وەرگیراوەکانی ئەمساڵیش 47 هەزار و 746 قوتابین. لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، د. ئارام محەممەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاماژەی بەوە کرد، "ئەو گرفتەی دروستبووە لەسەر بنەمای پلان بووە، پلانی ئەمساڵ بەشی زانستیی زانکۆ و کۆلێژەکان دایدەڕێژن. لەگەڵ ئەو پلانە، رێژەیەکی زۆر نمرەی بەرزهاتبوو، بۆیە داواکاریی قوتابیانمان وەرگرت و پلانی وەرگرتنی ساڵی رابردوومان بۆ ئەمساڵ جێبەجێکرد." د. خەتاب ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەدا قسەی کرد و گوتی، پلانی وەرگرتن 56 هەزار و 804 قوتابی وەردەگرێت. ئەمساڵ 52 هەزار و 532 قوتابیش داوایان پێشکێشکردووە کە 45 هەزار و 113 قوتابیان دەرچووی خوێندنی ساڵی 2020 - 2021 بوون. بۆ ئەمساڵ بە گوتەی د. خەتاب ئەحمەد، 47 هەزار و 746 قوتابی وەرگیراون. ئەو ژمارەیە بەبێ قوتابیانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانن.

ب?اوکردن?و?