وەزارەتی تەندروستی حەوت حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمارکرا
وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند "لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١٩١) پشکنین ئەنجامدرا کە (٨٩) لە شاری هەولێر و (٦٢) لە شاری سلێمانی و (٤٠) شاری دهۆك، دەرەنجام (٧) تووشبووی نوێ تۆمارکرا، یەکێکیان پیاو تەمەن)٢٩( ساڵ لە شاری هەولێرە، شەش تووشبووەکەی تر لە شاری سلێمانی دەستنیشانکران کە یەکیێکیان پیاو تەمەن (٣٧) ساڵ دانیشتووی ناحیەی سەنگەسەری دەڤەری ڕاپەڕین، دووەمیان پیاوێکی تەمەن (٤٥) ساڵ دانیشتووی دەڤەری دەربەندیخان، تووشبووەکانی تر دانیشتووی شاری سلێمانین کە یەکیکیان ئافرەت تەمەن (٣٨) ساڵ، ئەوانی تر پیاو تەمەنەکانی (٢٨)، (٦٢)، (٤٨)ساڵن .لە کۆێ هەموویان چوار تووشبوو پێشتر گەشتی دەرەوەی وڵاتی ئێران و ئەوروپان کردبوو وە سێ تووشبووەکەی تر گەشتی دەرەوەی ووڵاتیان نەکردبوو تەنها دوو لەوان بەرکەوتەی تووشبووی پێشوترن".
ی.س