ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

پشکنینی کۆرۆنا بۆ کاسبکارانی شارەزوور و زەڕایەن ئەنجامدرا 









پشکنینی کۆرۆنا بۆ کاسبکارانی شارەزوور و زەڕایەن ئەنجامدرا 


ئەمڕۆ چوارشەممە (۲۰۲۰/۳/۲٥) لەلایەن تیمە تەندروستی یەکانی نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەئوف بەگ و مەڵبەندی تەندروستی شەهید دکتۆر چیا بەهاوکاری پۆلیس و ئاسایش و پۆلیسی هاتوچۆی شارەزوورو ناحیەی زەڕایەن پشکنین بۆ کاسپکارانی ناوبازاڕی هەڵەبجەی تازەو ناحیەی زەڕایەن ئەنجام درا .
پشکنینەکان لەڕێی دوو تیمی تەندروستی یەوە ئەنجام درا کە تیمیێکیان پشکنینی پلەی گەرمی بۆ خاوەن دوکان و مارکێتەکانی بازاڕ ئەنجام دا ، وەتیمی دووەم هەستان بەوەگرتنی سامپڵ بۆ فەحسی (کۆرۆنا ڤایرۆس) لە ڕێگەی (سوابەوە) بۆ شوێنە قەرەباڵەغەکانی ناو بازاڕی هەڵەبجەی تازە و زەڕایەن ئەنجام درا کە نانەواخانە و مارکێت وجوملە فرۆش و مریشک فرۆش و قەسابەکانی گرتەوە .
شایەنی باسە ئەم هەڵمەتە لەپاش ئەوە ئەنجام درا کە سنورەکە لە قۆناغی بەرگری تێپەڕاند دژی کۆرۆنا کە بە ڕشتنی موادی دژە ڤایرۆس لە ناو بازاڕ و دوکان و سەرجەم گەڕەکەکان و داخستنی ڕێگا سەرەکیەکانی هاتووچۆی دەرەوەی شارەزوورو وارماوا لە لایەن برایانی پۆلیس و ئاسایش ئەنجام درا .
لە ئێستادا قۆناغێکی تر دەستی پێ کردووە کە قۆناغی دۆزینەوە و تەشخیصی کۆرۆنا ڤایرۆسە (COVID 19) و بەپێی قۆناغەکان ڕووبەڕوو بوونەوە ئەم جۆرە هەڵمەتانە بەردەوام دەبێت .
ئەوەی جێگای دڵخۆشی یە تاکو ئێستا هیچ حاڵەتێکی کۆرۆنا ڤایرۆس لە قەزای شارەزووروناحیەی زەڕایەن تۆمار نەکراوە .
هیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک دەخوازین ..
ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەئوف بەگ

ب?اوکردن?و?