هەندێک ڕێنمایی بۆ هاوڵاتیانی ناحیەی زەڕایەن و دەورووبەری
هاوڵاتیانی ئازیز و خۆشەویستی ناحیەی زەڕایەن
تکایە لەماڵەکانتان بمێنەوە پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن بۆ تەندروستی و سەلامەتی خۆتان و خانەوادەکانتان.
دووربکەونەوە لەقەرەباڵغی بازاڕ و سەردان نەکردنی یەکتری.
هەروەها داواتان لێدەکەین قەرەباڵغی لەکۆڵان و شەقامەکان دروست مەکەن بۆ تەندروستی خۆتان.
بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت سەردانی بازاڕ و مارکێتەکان نەکەن.
ئەگەر هەر مارکێت و دووکاندارێک پابەندی ڕێنماییەکانی لیژنەی تایبەت نەبێت دەتوانن لیژنەکە ئاگاداربکەنەوە بۆ لێپرسینەوەی یاسایی خۆی.
سەردانی نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستییەکان مەکەن ئەگەر زۆر پێویست نەبێت.
تکایە پابەندی ڕێنماییەکان بن و لەماڵەکانتان بمێننەوە زوو زوو دەستان بشۆن.
ئاگرین عومەر حەسەن، بەڕێوەبەری مەڵبەندی تەندروستی شەهید چیا و ئەندامی لێژنەی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە شارەزوور
ی.س