د.سەباح هەورامی: پێشنیارمانکردووە تا 15-4-2020 قەدەغەکردنی هاتوچۆ بەردەوام بێت
د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، لەچاوپێکەوتنێکی لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا ڕایگەیاند "پێشنیارمان بۆ حكومەت كردوە تا رۆژی 15-4 كەرەنتین و قەدەغەكردنی هاتوچۆ بەمشێوە چڕەی ئێستا بەردەوام بێت و رێگای هاتوچۆ بگیرێت"
وتیشی" بۆ دابەشكردنی موچەش ئەگەر حكومەت مەبەستی بێت لەڕووی هونەرییەوە ئەركێكی قورس نییە و ئەگەر حکومەت داوا لە ئێمەبکات ڕێوشوێنی تەندروستیان دەدەینێ چۆن مووچە دابەش بکەن".