مامۆستایانی ئاینی شارەزوور داوای هاوکاری لەسەرمایەدار و خێرخوازان دەکەن بۆ هەژاران و کەرەستەی پزیشکی تایبەت بەکۆرۆنا
ئەمڕۆ سێشەممە 2020/3/17 مامۆستایانی ئاینی قەزای شارەزوور و زەڕایەن لە بەردەم قائیمقامێتی قەزای شارەزوور بەئامادەبوونی ڕزگار غەفور قائیمقام و جەوهەر لالە سەرحەد بەڕیوبەری ئاسایش و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەگەریدا سەرەتا ڕزگار غەفور وتەیەکی کورتی پێشکەشکرد پاشان مامۆستا غازی بەناوی لقی زانایانی شارەزوورەوە وتارێکی خوێندەوە کە پشتیوانی خۆیان وەک زیندووترین چینی کۆمەڵگە ڕاگەیاند بۆ ڕووبەڕوو بونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەچەند خاڵێکدا خستەڕوو:
۱-داوایان لەسەرمایە دارانکرد هاوکاری هەژاران بکەن بەتایبەت ئەوانەی کرێکاری دەکەن.
۲-داوایان لە سەرمایەداران وخێرخوازانکرد کە هاوکار بن لە دابینکردنی کەرەستەی پزشکی تایبەت بە نەخۆشی کۆرۆنا بۆقەزای شارەزوور کە لە سنورەکەدا بینا گونجاو بونی هەیە
۳-داوایان لەهاوڵاتیان بەگشتی و هاوشاریانکرد پابەندبن بەڕێنمایە تدروستی و ئەمنییەکان کە بۆ بەرژەوەندیی خەڵکە خۆیان بە دوور بگرن لەدروستکردنی قەرەباڵغی وخۆڕابگرن لەماڵەوە.
ی.س