لیژنه هاوبەشەکانی شارەزوور و زەڕایەن کۆمەڵێک بڕیاری دەرکرد
لەبەر بەژەوەندی گشتی و بۆ زیاترخزمەتکردنی هاوڵاتیانی قەزاکەمان ليژنەی باڵا بڕیارماندا به :
۱/کردنه وه ی مەڵبەندی تەندروستی زمناکۆ هەفتانە ڕۆژانی (یەکشەمان و چوار شەمان) عیلاجی نەخۆشیە درێژخایەنەکان دابەش دەکرێت بەسەر ئەو هاوڵاتیانەی کە دەفتەری نەخۆشیە درێژ خایەنەکانی هەیە تکایە هەر هاوڵاتیەکی بەڕێز خاوەنی دەفتەری نەخۆشیە درێژ خایەنەکان ئەو دوو ڕۆژە سەردانی ئەو مەڵبەندە بکەن بە ڕەچاو کردنی ڕێنمایە تەندروستیەکان.
۲/ ڕۆژانه مەڵبەندی تەندروستی شه هید دکتۆر چیا کراوەیه لەناحیەی زەڕایەن بۆ بینینی سەرجەم نەخۆشەکانی سنوری قەزای شارەزوور بهگشتی.
۳/ ڕۆژانه ئەم دەرمانخانەی لای خوارەوە کراوه دەبن لەدوای نیوەڕوانەوە:
__ دەرمانخانەی (بەهەشت ) لەناحیەی زەڕایەن
__ دەرمانخانەی (ساوێن) بازاڕی هەڵەبجەییەکان.
__ دەرمانخانەی ( لارا ) بازاڕی سیروانییەکان.
بەهیوای لەشساغی بۆ هەموو لایەک .
لیژنه هاوبەشەکانی قایمقامیەت و ناحیه ی زەڕایەن