وەرزی قەدەغەکردنی ڕاوەماسی دەستپێدەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی ( ۲۰۲۰/۳/۱۲ ) لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پۆلیسی دارستانی سلێمانی ڕایگەیاند " لەبەرواری ( ۲۰۲۰/۳/۱٥ تا بەرواری ۲۰۲۰/٦/۱٤ ) ڕاوکردنی ماسی بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە .
عەمید هێمن کمرخان ئەفەندی ئاماژەی بەوەکرد هێزەکانی پۆلیسی دارستان لەوماوەدیارکراوەدا مەفرەزەکانیان لەسەر دەریا و دەریاچەکان چڕتر دەکەنەوە بەمەبەستی ڕێگریکردن لە سەرپێچیکاران و پارێزگاریکردن لە سامانی ماسی .
هاوکات داوای لەسەرجەم هاووڵاتیان کرد لەو ماوەدیاریکراوەدا پابەندبن بەڕێنماییەکان و هاکاری مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستان بن .
ی.س