44868 هەزار دەنگدەر لەشارەزوور مافی دەنگدانیان هەیە
43352 هەزار دەنگدەر کارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە
بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆی ژمارەی دەنگدەران لەسنوری شارەزوور (54685) هەزار دەنگدەرە.
هەر بەپێی ئامارەکان ژمارەی ئەو کەسانەی بایۆمەتریان ئەنجامداوە (44868) هەزار دەنگدەر بایۆمەتریان ئەنجامداوە و کارتی دەنگدانیان بۆ گەڕاوەتەوە.
( 43352)هەزار دەنگدەر کارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە، دەتوانن بەشداری لەپڕۆسەی هەڵبژاردن بکەن.
بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەسەنتەری قەزای شارەزوور (32663 )هەزار دەنگدەر هەیه.
هەر بەپێی ئامارەکان ( 26000 )هەزار دەنگدەر بایۆمەتریان ئەنجامداوە و کارتی دەنگدانیان بۆ گەڕاوەتەوە.
( 24629 )هەزار دەنگدەر کارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوەو دەتوانن بەشداری لەهەڵبژاردن بکەن.
هەر بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەسنوری ناحیەی زەڕایەن (14591 )هەزار دەنگدەر هەیه.
بەپێی ئامارەکان ( 12306 )هەزار دەنگدەر بایۆمەتریان ئەنجامداوە و کارتی دەنگدانیان بۆ گەڕاوەتەوە.
( 12188 )هەزار دەنگدەر کارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوەو دەتوانن بەشداری لەهەڵبژاردن بکەن.
لەسنوری قەرەگۆل و نەسر و باریکە ( 7431) هەزار دەنگدەر هەیە، ( 6562) هەزار دەنگدەر بایۆمەتریان ئەنجامداوە.
( 6535) هەزار دەنگدەر کارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوەو دەتوانن بەشداری هەڵبژاردن بکەن.
ی.س
ب?اوکردن?و?