ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

٢٤٦٢٩ هەزار دەنگدەر لەسەنتەری قەزای شارەزوور دەتوانن بەشداری هەڵبژاردن بکەن

بڕیارە سبەینێ یەکشەممە ڕێکەوتی 2024/10/20 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێبکات. بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ( 24629 )هەزار دەنگدەر کارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە، دەتوانن بەشداری لە هەڵبژاردن بکەن. لەسەنتەری قەزای شارەزوور هەشت بنکەی دەنگدان هەیە ئەوانیش بریتین لە: ١- بنکەی دەنگدانی قوتابخانەی ئەحمەد موختار ٨ وێستگەی دەنگدان ٢-بنکەی دەنگدانی قوتابخانەی شارەزوور ۷ وێستگەی دەنگدان ٣- بنکەی دەنگدانی قوتابخانەی دەرسیم ۷ وێستگەی دەنگدان ٤- بنکەی دەنگدانی قوتابخانەی هەورامان ۷ وێستگەی دەنگدان ٥- بنکەی دەنگدانی قوتابخانەی هیوا ۷ وێستگەی دەنگدان ٦- بنکەی دەنگدانی قوتابخانەی شەهیدانی خێڵی حەمە ٦ وێستگەی دەنگدان ٧- بنکەی دەنگدانی ئامادەیی شەهید دانا ۷ وێستگە ٨- بنکەی دەنگدانی ئامادەیی شەمێران ٦ وێستگەی دەنگدان ی.س

ب?اوکردن?و?