.
لەڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند "ئامادەكارییەكانی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان خێراتر كراوە و بەزووترین پرۆسەكە لەو شارەوانییانەی كە كارە هونەری و كارگێڕییەكانیان تەواو كردووە دابەشكردنی زەوی دەستپێدەكات
ئێستا لێژنەی باڵای دابەشكردنی زەوی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕۆژانە لە بەیانییەوە تاوەكوو ئێوارە، بە چڕی كار لەسەر فۆڕمەكانی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەكەن و هەنگاوەكانی پرۆسەكەش زۆر بە باشی چووەتە پێش و بەزووترین كات، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، دابەشكردنی زەوی دەستپێدەكات.
هەر ئەمڕۆ لە دیوانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ تیمی وەزارەت بۆ دابەشكردنی زەوی كۆبووەوە و داوای لێكردن بەزووترین كات سەرجەم كارەكان تەواو بكەن، پرۆسەكە لە كەمترین كاتدا دەستپێدەكات.
سەرچاوەیەكیش لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند: ئەو شارەوانییانەی كە هەموو ڕێكارەكانیان تەواو كردووە بەزووترین كات پرۆسەی دابەشكردنی زەوی لەو شارەوانییانە دەستپێدەكات و لە ماوەیەكی زۆر كەمدا سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی مەرجەكان دەیانگرێتەوە، زەویان بەسەردا دابەش دەكرێت.
ی.س
ب?اوکردن?و?