ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

بەدوواداچوون بۆ بینای قوتابخانەی هەوارانی بنەڕەتی دەکرێت لەزەڕایەن

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/10/15بەڕێوەبەری پەروەردە بە یاوەری سەرپەرشتیاری یەکەم و سەرپەرشتیاری قوتابخانەکە و لێپرسراوی هۆبەی بیناسازی سەردانی قوتابخانەی ( هەواران )یان کرد لە زەڕایەن ، بە مەیدانی لە سەیری مەترسی ژوورەکانی خۆێندن و قاتی سەرەوەی بیناکەیان کرد کە خۆێندن تیایدا راگیراوە ، دەست بەجێ بڕیاری پێویستی لێدرا و بڕیارە لە داهاتویەکی نزیک لانی کەم مەترسیەکانی کەم بکرێنەوە ئەوەی لەدەسەڵاتی خۆمانە ،داواش بکرێت لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و وەزارەتی پەروەردە بە زووترین کات هەوڵی نۆژەن و نۆێ بونەوەی بیناکە بدرێت و بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە ، شایەنی باسە ئەم قوتابخانەیە ساڵی رابردوو دوو ژوری خۆێندنی بۆ دروست کراوە و هەندێک لە گرفتەکانی چارەسەر کردوە ، بەڵام بەهۆی کۆنی بیناکەوە کێشە و گرفتی تری هەیە قوتابخانەی هەوارانی بنەڕەتی یەکەمین قوتابخانەیە لەسەنتەری ناحیەی زەڕایەن لەساڵی ١٩٧٨ دروستکراوە ی.س

ب?اوکردن?و?