بەپێی بەدواداچوونێکی زەڕایەن نیوز لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق لەساڵی 2021 لەسنوری زەڕایەن ڕێژەی لەسەد بیست و چواری ئەو کەسانەی دەنگیانداوە پوچەڵ بووە.
لەکۆی 13607 هەزار دەنگدەر لەسنوری زەڕایەن تەنیا 4929 هەزار کەس دەنگیداوە کە دەکاتە ڕێژەی لەسەد سی و شەش.
لەو ڕێژەیە 3731 هەزار دەنگ دروستبووە کە دەکاتە ڕێژەی %76.
1198 هەزار دەنگیش پوچەڵ بووە کە دەکاتە ڕێژەی %24.
هۆکاری بەرزی ڕێژەی دەنگی پووچەڵ ئەوە بووە کە بەشێکی ئەو دەنگدەرانەی چوون بۆ دەنگدان دەنگەکانیان بەجۆرێک بووە کە بێتە پووچەڵ.
بڕیارە ڕۆژی 2024/10/20 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت، دیار نییە ئایا ڕێژەی بەشداریکردن هەروا کەم دەبێت و ڕێژەی دەنگی پووچەڵ زۆر دەبێت.
#هەڵبژاردنی_پەرلەمانی_کوردستان_2024
ی.س
ب?اوکردن?و?