ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

وەزارەتی پەروەردە بڕیارێکی تایبەت بە خوێندکارانی یەک بابەتی و دوو بابەتی دەرکرد

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند "لەبەر بەرژەوەندی قوتابییانی یەک بابەتی و دوو بابەتی بڕیارماندا: ( ئەو قوتابییانەی کە دەرەکی یەک بابەت یان دەرەکی دوو بابەت بوون لە سالی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ و دووبارە دەرنەچون لە تاقیکردنەوەی بەکالۆری پۆلی ١٢ ی ئامادەیی ، کە پێویست بوو بۆساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ بەرێگەی بەرایی تاقیکردنەوەی سەرچەم بابەتەکان بکەنەوە ، بۆ بەرژەوەندی ئەو قوتابیانە کە ژمارەیان ٧١٥٢ قوتابییە ، بڕیارماندا کە بۆ ساڵی خوێندن ٢٠٢٤-٢٠٢٥ وەک دەرەکی یەک بابەت یان دەرەکی دوو بابەت بەردەوام بن تا بتوانن نمرەی پێویست بەدەست بێنن بۆ دەرچوون. و پێویست ناکات تاقیکردنەوەی بەرایی بکەنەوە بۆ داخڵ بوون. بە هیوای سەرکەوتنتان)".

ب?اوکردن?و?